مووسڵ وه‌ك ئه‌وه وایه هاموشۆی لێ قه‌ده‌غه كرابێ
به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هیچ چه‌كدارێكی داعش له‌ناو شاری مووسڵدا نابیندرێ و هه‌ست ده‌كرێت ئه‌مشاره هاموشۆی لێ قه‌ده‌غه كراوه، ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێكی گرووپه تیرۆریسته‌كه‌ی داعشی لێ ماون كه ژماره‌یان زۆر كه‌مه. ئێستا بازاڕی مووسڵ وه‌ك چۆڵه‌وانی ده‌ركه‌تووه؛ هه‌ڵبه‌ت زانیارییه‌كان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن.''
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) هاوكات راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌دان خێزانی دانیشتووی مووسڵ و باشووری ئه‌و شاره، خۆیان گه‌یاندووه‌ته میحوه‌ری بادۆش كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێیه، تا بگوازرێنه‌وه ناو هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان له‌به‌ر زوڵمی تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایانكردووه.
