حەیدەر عەبادی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

حەیدەر عەبادی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢١/٧ حکومەتی عیراقی بریاریی دا بەکەم کردنەوەی موچە و دەرماڵەی پلە تایبەتەکان بەرێژەیەکی زۆر لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە و دەرماڵەی نوێنەران و راوێژکارەکانیش کەم دەکرێتەوە.

دوێنێ لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی بریاری دا بەکەم کردنەوەی موچە و دەرماڵەی وەزیران و نوێنەران بە رێژەی سەدا ٥٠ ئەو رێژەیە بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەشە و بڕیاری کەم کردنەوەی موچە نوێنەران و راوێژکارەکانیش دەگرێتەوە.

ئەمەش لەپێناو باشترکردنی ئابووری عیراق و چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشانەی کە رووبەرووی ھاووڵاتیان بۆتەوە .
Top