به‌ریتانیا راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق زیاد ده‌كات
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند؛ له چەند هەفتەی داهاتوو، وڵاته‌كه‌ی سنووری مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراقی فراوانتر ده‌كات.
دەیڤید کامیرۆن گووتی: عێراق به تایبه‌ت له رووی چۆنیه‌تی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئەو بۆمبه درووستكراوانەی تیرۆریستانی داعش ده‌یانچێنن، پێویستی به هاوكاری زیاتره.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی ١٢٥ راوێژكاری دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات كه زۆربه‌یان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش، مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
به گوتەی به‌رپرسانی به‌ریتانیا به هاتنی ئەو ١٢٥ ڕاوێژکارە، كۆی گشتی راوێژكاره به‌ریتانییه‌كان له عێراق ده‌گاته ٢٧٥ راوێژكار.
بە عێراق و ناوچەکە، بەریتانیا ٩٠٠ ڕاوێژکاری سەربازی بۆ مەشق و ڕاهێنان ناردۆتە ناوچەکە.
كامیرۆن به‌ر له ده‌ستپێكردنی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاتی پیشه‌سازی له ئه‌ڵمانیا، به رۆژنامه‌نووسانی گووت: ئێمه دووه‌م وڵاتی گەورەیین کە لە هێرشی ئاسمانی دژی ڕێکخراوی داعش و پاڵپشتیكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای عێراق بەشداریمان کردووە.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی " ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یه‌نم كه هه‌وڵه‌كانمان بۆ مه‌شق و راهێنانی سوپای عێراق زیاد ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه داواكارییه‌كی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه، ئێمه‌ش له‌گه‌ل ئه‌مریكییه‌كان به‌تایبه‌تی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
