بەغدا 59 ئەفسەر دەداتە دادگا
لیوا قاسم عەتای گوتەبێژی گوتەبێژی سەربازیی مالیکی دەڵێت، ناوی ئەو ئەفسەرانەی کە دەدرێنە دادگا لە تەلەڤزیۆن بڵاو دەکرێنەوە.
ئەم بڕیارە پاش ڕۆژێک دێت لە بڕیارێکی مالیکی بە دوورخستنەوەی چوار گەورەئەفسەری دی و درانیان بە دادگا، بە هۆی ڕاکردنیان لە شەڕی داعش لە مووسڵ کە سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەرپا بوو بە داگیرکردنی لە لایەن داعشەوە کۆتایی هات.
