عێراق.. لەماوەی 5 مانگ 4هەزار كەس بوونەتە قوربانی
هێرشە بەردەوامەكانی تیرۆریستان بۆ سەر هاووڵاتیان لەكاتێكدایە كە بەرپرسە سیاسیەكان لەهەوڵی یەكگرتنی ئیتلافەكانن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دوای هەڵبژاردنی 30 ی نیسان و هەوڵی بەردەوام بوونی نوری مالكی بۆ مانەوەی لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەدەن.
رۆژی چوارشەمە لە هێرشێكی تیرۆریستی لە باكوری شاری موسل تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو 21 كوژراوی لێكەوتەوە 14 كەسیان سەر بەهێزە ئەمنیەكان بوون .
لەباكوری پایتەختی عێراق ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو تەقییەوە 16 كەس كوژران و لایەنی كەم 50 برینداری لێكەوتەوە بەپێی سەرچاوەی ئەمنی و پزیشكی.
لە حەی كاچمیە ، لەشارەكەی سەدر 3 ئۆتۆمبێلی تر تەقییەوە 10 كەس كوژران .
هەورەها هێرشەتیرۆریستەكان لە رابردوو كە رویان داوە زیاتر لەبەیانیان و شەوان ئەنجام دەدرێت بەتایبەت لەوكاتەی هاووڵاتیان دەچنە بازاڕ و چێشتخانەكان و چایخانەكان.
هەورەها لە دووزخورماتو ، زنجیرەیەك تەقینەوە رویدا بە بۆمبی چێنراو لە11 شوێن 5 كەس كوژران بەتەنها 4 كەسیان لەیەك خێزان بوون.
لەهەمان كاتدا 3 كەسی تر كوژران لە بۆردوامنێكی سەر شاری فەلوجە كە چەكدارانی بەناو" دەوڵەتی ئیسلامی لەشام وعێراق " كە لەمانگی یەنایەر، كانوونی دووەم دەستیان بەسەر ئەو شارە داگرتووە.
سكای نیوز
