په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی برٍیاری دادگای ئیتحادی ده‌كات به به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه‌كان به حكومه‌تی عێراقه‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی برِیاری دادگای ئیتحادی ده‌كات له باره‌ی په‌یوه‌ست بوونی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه‌كانی وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بانكی ناوه‌ندی و ده‌زگای نه‌زاهه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كه پێشتر په‌یوه‌ست به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بوون\"".
روونیشیكرده‌وه\"" زۆربه‌ی كوتله په‌رله‌مانیه‌كانی عێراق هاورِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ببه‌سترێته‌وه، چونكه پێمانوایه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ده‌زگایانه له ده‌ستده‌ده‌ن\"".
وتیشی\"" له هه‌موو وڵاتێكی جیهان كه فیدراڵی بێت ده‌بێته داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆشی هه‌بێت، بۆیه پێمانوایه ئه‌و برِیاره‌ی دادگای ئیتحادی له جێی خۆی نییه\""."
