په‌رله‌مانی عێراق له خراپبوونی باری ئه‌منی چه‌ند پارێزگه‌یه‌ك ده‌كۆڵێته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دا برِیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م فراكسۆنه‌كان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خراپبوونی باری ئه‌منی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق.
موحسین سه‌عدون جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه‌یدا تاوتوێی خراپبوونی بارودۆخی ئه‌منی له چه‌ند پارێزگایه‌ك كرد\"".
روونی كرده‌وه\"" بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له هۆكاره‌كانی خراپبوونی باری ئه‌منی چه‌ند پارێزگایه‌ك به تایبه‌ت پارێزگای به‌غداو كه‌ربه‌لا لیژنه‌یه‌كی له سه‌رجه‌م فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان پێكهێنا بۆ به‌دواداچوون\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" لیژنه‌كه به دواداچوون له راكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانیش ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر له زیندانیه‌كانی پارێزگاكه رایان كردبوو‌و له وورده‌كارییه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه\"".
وتیشی\"" هاوكات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان دواخرا\"".
"
