ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی نابێت
ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له چه‌ند رۆژی له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ته‌واو بێت و دواتر به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
تا ئێستاش یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌واو نه‌بووه‌و ورده‌كارییه‌كانی ناو یاساكه‌ش روون نین، به‌لاَم چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دیاری كراوه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له ده‌وڵ‌ت و كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری توركمان له هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌باس به‌یاتی دووپاتی كرده‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له سه‌ر سێ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستوور و یاسا‌و رێككه‌وتنی سیاسی دامه‌زراوه، روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یه‌كێك له‌و سێ كۆڵه‌گه‌و ره‌گه‌زانه‌ی له ده‌ستدا په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه مه‌حاڵه‌و ناتوانێ شه‌رعییه‌ت به ده‌ست بێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌سه‌لاَتی خۆی هه‌بێت، به‌یاتی گوتی ده‌بێت یه‌كه‌مجار ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌لاَته به ده‌ستووری عێراقی بدرێت ئینجا دواتر داوا بكه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌لاَتی هه‌بێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ناخوازێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌نیا ده‌سه‌لاَتێكی شكڵی هه‌بێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایانه‌وێ ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَته‌كانی ده‌ستوور یه‌كنه‌گرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بدولهادی حه‌سانی رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان هیچ پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێكبهێنرێت رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كانه، روونیشی كرده‌وه پێدانی هه‌ر ده‌سه‌لاَتێكی جێبه‌جێكردن به‌و ئه‌نجوومه‌نه پێشێلكردنی ده‌ستووره.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌سانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا له ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه چه‌ند پرسێكی هه‌ڵواسراو هه‌یه له ناویشیاندا سیسته‌می كارپێكردنی، به پێویستیشی زانی په‌سه‌ند كردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌لایه‌ن خودی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه بێت نه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مان، چونكه خودی ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسیه‌كانه‌وه برِیاری له سه‌ر دراوه نه‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور.
له سه‌رێكی دیكه‌وه دیسان سه‌ركرده‌ی لیستی نوێ بوونه‌وه و وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه شاكر كیتاب رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له حكومه‌تی نوێی عێراقداو به‌شدارییه‌كی نیشتمانیانه ده‌كات له ده‌سه‌لاَته‌كانی ده‌وڵه‌ت، گوتیشی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی نابێت، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی دانانی ستراتیژییه‌تی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری ولاَت ده‌بێت و كار ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ پرسه گه‌رم و گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كانی تایبه‌ت به عێراق.
روونیشی كرده‌وه ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان جگه له سر میكانیزمی ده‌نگدان له سه‌ری له سه‌ر ته‌واوی به‌نده‌كانی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێككه‌وتوون، گوتیشی چاوپێكه‌وتنه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در پشتگیری له‌وه ده‌كه‌ن یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت نه‌ك له ناو خوید ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی پێیده‌درێت جێبه‌جێیان بكات.
تا ئێستاش پرسی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه ئایا له ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت یاخود له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه خۆی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هه‌فته‌ی رابردووش راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ئه‌و پرسه ده‌ربرِی و به پێویستی زانی جارێكی دیكه كوتله‌كان بگه‌رِێنه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێرو جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مرِر یه‌كشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له زووترین ماوه‌دا پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژیه‌كان و پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو ئافره‌تان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مرِۆ به ئه‌نجام بگات، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه عالیه نه‌سیف به دووری خسته‌وه ئه‌مرِۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه رووبدات به‌ڵكو ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوو مالیكی و عه‌للاوی یه‌كتر ده‌بینن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان نه‌سیف روونی كرده‌وه بۆچوونه‌كان سه‌ره‌تا بۆچوونی یاسایی بوون كه ده‌رباره‌ی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دروست ببوون، به‌لاَم ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه ئێستا بۆته بۆچوونی جیاوازی سیاسی، به پێویستیشی زانی سه‌ر له نوێ پشت به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر ببه‌سترێته‌وه بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له پاڵ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌زاره‌ته پرِنه‌كراوه‌كان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری ئه‌لعێراقییه ناهیده داینی روونی كرده‌وه ئێستا كوتله‌كه‌ی له بری یه‌ك كاندید كه فه‌لاح نه‌قیبه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری له چه‌ند رۆژی داهاتوو چه‌ند كاندیدێكی دیكه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته پێشكه‌ش ده‌كات.
