ره‌وتی سه‌در پێكهێنانی هه‌رێمی كه‌ربه‌لاو دیاله‌یه ره‌تده‌كاته‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌حوه‌ی عێراقی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه داوای پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرِاڵی نێوان هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لاو دیاله‌ی كرد، پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه‌یشی به گرنگ زانی چونكه له رێگه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانی ناوخۆیه‌وه ده‌وتوانێ ئه‌رك و پێدوایستییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكه راببپه‌رِێندرێن بێئه‌وه‌ی بگه‌رِێنه‌وه ناوه‌ند.
له‌مباره‌یه‌وه كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به توندی ره‌خنه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌بو ریشه ده‌گرێت و داواش له به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كات رێگه به هیچ و هێزو لایه‌نێك نه‌دات یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كرِیزی گه‌لی عێراقی تێكبدات .
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی ئه‌حرار به‌ها ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند داواكردنی پێكهێنانی هه‌رێمی فیدرِاڵ له نێوان هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لاو دیاله له كاتی ئێستادا هیچ سوودێكی نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بارودۆخی ئێستای عێراق رێگه به پێكهێنانی دامه‌زراندن و پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ نادات چونكه پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه جیاوازی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی ده‌خاته نێوان یه‌كپارچه‌یی و یه‌كرِیزی خاك و گه‌لی عێراق، به‌ڵكو له قۆناخی ئێستادا ولاَت له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به ده‌سته‌جه‌معی و هاوكاری و یه‌كرِزی زیاتر هه‌یه، به پێویستیشی زانی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ ده‌كه‌ن له شوێنه جیاجیاكانی عێراق، له بری ئه‌و هه‌وڵه‌یان كار بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له بارتر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق تێیدا ئۆقره بگرێت و ئاسایشی ولاَت پارێزراوتر ببێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كامل دلێمی ره‌تی كرده‌وه هیچ هیچ جموجۆڵێكی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت له ئارادابێت كه ئامانج تێیدا پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرِاڵی سوننی بێت له عێراق.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دلێمی ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری جه‌ماوه‌ری عێراقی هه‌رێمێكی سوننی له ناوه‌رِاستی عێراق پێكبهێنن، روونیشی كرده‌وه له قۆناخ و كاتی ئێستادا عێراق شیاو و ئاماده نییه بۆ پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه، چونكه تا ئێستا نه‌توانراوه لایه‌نی ئه‌منی و بارودۆخی سیاسی و ئابووری جێگیر بكرێن كه دواتر ته‌واو نه‌كردنیان ده‌بێته به‌ربه‌ست و كۆشپ له به‌رده‌م پێكهێنانی هه‌ر هه‌رێمێكی نوێ له عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دلێمی كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر برِیاری خۆكشانه‌وه‌یدا له كوتله‌ی (حه‌ل)، دووپاتی كرده‌وه دامه‌زراندنی هه‌رێمی فیدرِاڵ له عێراق پرسێكی ده‌ستوورییه‌و له خودی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیشدا هاتووه، به‌لاَم دواتر بۆ پێكهێنانی پێویسته زه‌مینه‌یه‌كی له باروگونجاو هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی تێدا پێكبهێنرێ.
پێشتر پارێزگای به‌سرِه له ساڵی 2008 هه‌ڵمه‌تی پێكهێنانی هه‌رێمی فیدرِاڵی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌خۆوه بینی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپینێكی جه‌ماوه‌ری رێكخراو تێیدا جه‌ماوه‌ر له رێگه‌ی راپرسییه‌وه به‌شداریان كرد، دواتریش هه‌ڵمه‌ته‌كه شكستی هێنا چونكه ته‌ینا 10% ی به‌شدار بووان پشتگیریان له پێكهێنانی هه‌رێمی فیدرِاڵی به‌سرِه كردبوو.
سه‌رچاوه: ئاكا نیوز، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك
