داوا ده‌كرێت نووسینی كوردی له سه‌ر دراوی عێراقی چه‌سپ بكرێت
پسپۆرێكی ئابووری داوا ده‌كات له پاڵ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، نووسینی زمانی كوردی له سه‌ر دراوی عێراقی دابنرێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری ئابووری عێراق سه‌لام سمێسم رایگه‌یاند پێویسته له پاڵ هه‌ردوو زانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی كه له‌ه سه‌ر دراوی عێراقی بوونیان هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ش نووسینی كوردی له سه‌ر ئه‌و دراوه دابنرێت، روونیشی كرده‌وه دانانی نووسینی كوردی له سه‌ر دراوی عێراقی هیچ شڵه‌ژانێك له ئابووری عێراق دروست ناكات به‌ڵكو ده‌بێته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ چه‌سپاندنی مه‌فهومی فیدرِاڵی له عێراق و جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه له ته‌واوی كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، گوتیشی عێراق له دوای ساڵی 2003 وه، چه‌ندین گۆرِانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه بۆیه پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرِنكاریانه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت و له‌گه‌ڵ ته‌واویان هه‌ڵبكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سمێسم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گۆرِینی دراوی عێراقی كه ره‌نگه له ماوه‌ی داهاتوو بێته جێبه‌جێكردن، به‌ڵكو گۆرِینیشی پێویسته، هه‌لێكی باش ده‌ره‌خسێنێ بۆ چه‌سپاندنی نووسینی كوردی له پاڵ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له سه‌ر دروای نوێ، به‌و پێیه‌ش دراوی عێراقی یه‌كه‌مین دراو ده‌بێت به سێ زمان نووسینی له سه‌ر بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و داوایه‌ی ئه‌و كارێكی هه‌رِه‌مه‌كی نییه به‌ڵكو پشت به برِگه‌ی دووی ماده‌ی چواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌به‌ستێت كه به پێویستی ده‌زانێ پێرِه‌وی بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بكرێت له نێوان پێكهاته و زمانه جیاوازه‌كان، به‌م پێیه‌ش ئاساییه زمانی كوردی له پاڵ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له سه‌ر دراو و پاسه‌پۆرت و ته‌واوی پێدوایستییه‌كانی دیكه‌ی فه‌رمانگه‌كانی عێراق چه‌سپ بكرێت.
سه‌رچاوه_ وكاله الاخباریه للانباء
