په‌رله‌مانتارێك: به پێی پرۆژه یاسای ئێسته بوودجه‌ی عێراق94تریلیۆن دینار ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی11،6ی به‌ر ده‌كه‌وێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، یه‌كشممه‌ی داهاتوو گفتوگۆیه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011ی عێراق ده‌ست پێ ده‌كاتء به پێی پرۆژه‌كه‌ش بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی11،6%ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د چاوشین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له ته‌بایی بارسته‌ی كوردستانیه‌كانء ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی به سایتی( گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به گفتوگۆیه‌كانی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011ی عێراق ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك دیاری نییه له‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ده‌توانرێت پرۆژه یاساكه په‌سند بكرێت، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه نییه كه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی عێراق نه‌توانین كاره‌كان به زوویی رایی بكه‌ین، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌وه‌ی له ساتی گتفوگۆیه‌كان دا له دروست بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له یه‌كێك له‌برگه‌كان تا چه‌ند رێكده‌كه‌ون له به‌ر ئه‌وه‌ی روونه له‌و پرۆژه یاسایه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌موكورِیی تێیدایه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به پێی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011بوودجه‌ی عێراق 94تریلیۆن دیناره كه ساڵی2010 ته‌نیا 92تریلیۆن بووه، به‌و پێیه‌ش بێت دوای ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی حاكیمییه‌ء سیادیی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی11،6%ده‌بێت\"".
وتیشی\"" پرۆژه یاساكه به لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی دارایی په‌رله‌مان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی دووه‌می خۆی له داهاتوودا ئاماده بكات\""."
