ئۆغلۆ گه‌یشته به‌غدا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ه سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته به‌غداو له نزیكه‌وه بۆ پیرۆزبایی كردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت چاوی به به‌رپرسانی عێراقی ده‌كه‌وێت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، له‌مباره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌بید عه‌باوی رایگه‌یاند سه‌ردانییه‌كه‌ی ئۆغلۆ بۆ عێراق فه‌رمییه‌و له میانه‌یدا پیرۆزبایی حكومه‌تی توركیا ئاراسته‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، روونیشی كرده‌وه ئۆغلۆ له ماوه‌ی مانه‌وه‌یه‌دا چاوی به گه‌وره به رپرسانی عێراقی له ناویشیاندا سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی ده‌كه‌وێت.
عه‌باوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئۆغلۆ له میانی چاوپێكه‌وتنی به به‌رپرسانی عێراقی جه‌خت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌كو تاوتوێی هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش ده‌كات كه ده‌بنه هۆی پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره.
پێشتر برِیار بوو رۆژی 7 ی، ئه‌م مانگه ئۆغلۆ سه‌ردانی عێراق بكات هه‌روه‌كو برِیار بوو له ماوه‌ی مانه‌وه‌یه‌دا سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقیش له ناویاندا كه‌ركوك و نه‌جه‌ف بكات و له نزیكه‌وه به بارودۆخی به تایبه‌ت كه‌ركوك ئاشنا بێت، به‌لاَم دواتر سه‌ردانییه‌كه‌ی دواخست و سه‌ردانی ولاَتانی كه‌نداوی ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
