عارف ته‌یفوور بۆ گوڵان میدیا: لیژنه‌ی یاسایی درا به فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند پێدانی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلایی بۆته‌وه.
ئهمرِۆ شه‌ممه عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند\" لایه‌نه فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كیان له نێوان هاته ئاراوه سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنی لیژنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق\"".
روونی كرده‌وه\"" لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی كۆتایی پێهات و موحسین سه‌عدون جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه هاتۆته ده‌ست نیشان كردن\"".
وتیشی\"" پێدانی لیژنه‌ی یاسایی به فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌نگاوێكی باشی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌باته پێشه‌وه به‌وه‌ی كۆتایی به ململاَنییهكان هاتووه له سه‌ر ده‌ست به‌كاربوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له داهاتوودا\""."
