هاوپه‌یمانی نیشتمانی: نوجێفی تاكرِه‌وانه ده‌سه‌لاَته‌كانی به كاردێنێ
تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنه‌كانی خۆیدا پشت به په‌یرِه‌وی ناوخۆی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌به‌ستێت، كوتله‌كانیش له سه‌ر ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكۆكیان هه‌یه‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان چاوه‌رِوانی ته‌واوبوونی برِیاری دادگای فیدرِاڵی و ته‌واو بوونی پشووه‌كانی سه‌ر ساڵ ده‌كات.
په‌له‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون دووپاتی كرده‌وه پرسی په‌یرِه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی بۆته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك چاوه‌رِوانن دوای ته‌واوبوونی پشووی سه‌ری ساڵ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
روونیشی كرده‌وه پشووی سه‌ری ساڵ هۆكارێك بوو بۆ دواكه‌وتنی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆ كه تا ئێشستا په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانیدا پشت به په‌یرِوی خولی پێشوو ده‌به‌ستێت.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شه‌لاه دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی به جیدی ده‌یه‌وێ تاكرشه‌وانه كار بكات بێئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه لای ده‌نگی جێگره‌كانی و په‌رله‌مانتاران، روونیشی كرده‌وه پرسی په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌وانه‌ی دادگای فیدرِاڵی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌لاَـه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی دیاری بكات هه‌روه‌كو پێشتر برِیاری له سه‌ر داوه.
شه‌لاه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانی پشت به په‌یرِه‌وی ناوخۆی خولی پێشوو ده‌به‌ستێ كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناكۆكییه‌كان له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی له‌وه‌شكرد ناكۆكییه‌كان بۆته مایه‌ی دواكه‌وتنی په‌سه‌ند كردنی په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له لایه‌ن دادگای فیدرِاڵییه‌وه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئوسامه نوجێفی تاكرِه‌وانه ده‌سه‌لاَته‌كانی خۆی ده‌سه‌پێنێ، بۆیه هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ناویشیدا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه دوه‌ستێته‌وه نوجێفی تاكرِه‌وانه ده‌سه‌لاَته‌كانی به‌كار بێنێ.
