حكومه‌تی عێراق چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌یه
راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ولاَتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له به‌رزترین ئاستدایه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری حكومه‌تی عێراق عه‌بدوڵلاَ لامی ئاشكرای كرد ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌گاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر، كه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی قه‌باره‌ی دانیشتووان و به‌راورد به ولاَتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌رزترین ژماره‌یه.
لامی جگه له‌وه‌ی راوێژكاره حكومه‌ته هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی دامه‌زراندنه‌كانیشه له حكومه‌ت روونی كرده‌وه به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئێستا یاسای خانه‌نشینی رووبه‌رِووی به‌ربه‌ست بۆته‌وه له راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ره‌وانه‌ی خانه‌نشی ده‌كرێن و ئه‌وانه‌شی تازه داده‌مه‌زرێندرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناكرێ ئابووری ولاَت ببوژێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پشت به دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران ببه‌ستێ، كه ئه‌مه‌ش دواتر بۆته دروست كردنی سستی له ئه‌دای حكومه‌ت.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له كاتی ئێستادا عێراق له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌رِووی هه‌ڵوێستێكی نیگه‌ران كه‌ر بۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه كۆی گشتی ده‌گگاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر كه به‌شێكی زۆری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش له ئه‌ركه‌كانیان جیدی نین.
سه‌رچاوه: واع، نون، النخیل
