رِێژه‌ى قوربانی هاولاَتیان له‌ ساڵى 2010 له‌ عێراق نزمترین ئاستى تۆماركرد

رِێژه‌ى قوربانی هاولاَتیان له‌ ساڵى 2010 له‌ عێراق نزمترین ئاستى تۆماركرد
گولاَن/س.م
له‌ دواین لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر ژماره‌ى كوژراوانى عێراق ده‌رى خستوه‌ كه‌ رِێژه‌ى كوشتنى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى له‌ عێراقدا نزمترین ئاستى تۆماركردوه‌ له‌ دواى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق له‌ ساڵى 2003 و ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كه‌بونه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى ناو عێراق به‌به‌راورد به‌ سالاَنى پێشو.

ژماره‌یه‌ك پارێزه‌رى تایبه‌ت به‌ ئامارى ژماره‌ى كوژراوانى عێراق بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ساڵى 2010 ژماره‌ى قوربانیانى مه‌ده‌نى له‌ عێراق بریتی بوه‌ له‌ 3976 كه‌س ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ساڵى 2009 ژماره‌ى كوژراوانى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى بریتی بو له‌ 4680 كه‌س.
به‌م رِێژه‌یه‌ش به‌به‌راورد به‌ ساڵى 2009 رِێژه‌ى تیرۆركردنى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى له‌ عێراق به‌ رِێژه‌ى 15% كه‌مى كردوه‌ و به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2008 به‌ رِێژه‌ى 50% و به‌ ساڵى 2007 به‌ رِێژه‌ى 63% كه‌مى كردوه‌.
­­­­­­­­­­­­­­­­­­­­­­­
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ رِێژه‌ى توندوتیژى نێوان لاینه‌ عێراقیه‌كان كه‌مى كردوه‌ و به‌به‌راورد به‌ سالاَنى رِابردو ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى رِێژه‌ى رِشتنى خوێنى هاولاَتیان، و شه‌رِى تایفه‌گه‌رى نێوان شیعه‌ و سونه‌ له‌ عێراق كه‌مى كردوه‌ به‌لاَم شه‌رِى نێوان سونه‌كان و مه‌سیحیه‌كان به‌رده‌وامه‌ و هه‌روه‌ها میلیشیاكانى شیعه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ رِۆژانه‌ هێرشى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ عێراق.
­­
رِاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ردو شاری موسڵ و به‌غدا ده‌كات له‌ عێراق كه‌ زۆرترین مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ و به‌ دوو ترسناكترین شارى عێراق دێن.

ئه‌م ئاماره‌ش جیاوازیه‌كى زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رِێژه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى عێراق، به‌پێى رِاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى عێراق رِێژه‌ى كوشتن له‌ عێراقدا له‌م رِێژه‌ كه‌متره‌ و بریتیه‌ له‌ 2416 كه‌ له‌سه‌ره‌تایی ساڵى 2010ـه‌وه‌ تا مانگى تشرینى دووه‌م تۆماركراوه‌.

له‌كۆتاییدا ئاماره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ رِێژه‌ى كوشتنى سه‌ربازانى عێراق به‌شێوه‌یكى دیار كه‌مى كردوه‌ به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق دۆسیه‌ى ئاسایشى عێراقى ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرت رِێژه‌ى كوشتنى سه‌ربازانى عێراق به‌رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردوه‌.

سه‌رچاوه‌/ رِۆیته‌رز
Top