داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نه‌ینه‌وا ده‌كرێت
ژماره‌یه‌كى زۆر له لایه‌ن و پارته سیاسیه‌كان و رِێكخراوانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و سه‌رۆك هۆزه‌كانى شارى نه‌ینه‌وا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن به‌هۆى نه‌بردنه سه‌رى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هاولاَتیانیان داب‌و، و هه‌روه‌ها به‌هۆى خراپی بارى ئاسایشى ناوچه‌كه و ناسه‌قامگیرى ناوچه‌كه له رِوى ئه‌منیه‌وه.
داواكاران هه‌ریه‌ك له پارێزگارى نه‌ینه‌وا (ئه‌سیل نوجێفی) و براكه‌ى (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تۆمه‌تبار كرد به دابه‌شكردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و بێ به‌ش كردنى ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كان له خزمه‌تگوزارى و بودجه‌ى پارێزگاكه.
لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (ئه‌سیل نوجێفی) پارێزگارى نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن، و سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا رِایگه‌یاند:
ماوه‌یه‌كى زۆره داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌سیل نوجێفی پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین به‌هۆى تاك رِه‌وى له كاره‌كانیدا و پرس نه‌كردن به هیچ لایه‌نێكى تر‌ى شاره‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كارێكى ئاسان نییه پێویستى به كۆده‌نگى هاولاَتیانى شارى نه‌ینه‌وایه.
هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانى به‌ژداربو له داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه هۆكارى داواكاریه‌كانیان گه‌رِاندنه‌وه بۆ تاك رِه‌وى پارێزگارى نه‌ینه‌وا له برِیاره‌كانى و به‌رده‌وامى كێشه‌ى سوته‌مه‌نى و پسوله‌ى خۆراك له شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خراپی رِه‌وشى ئاسایشى ناوچه‌كه، و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردو لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى و لیستى حه‌دبا.
سه‌رچاوه/ pukmedia ، ئاكانیوز
