فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی به ده‌ستهێنا
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی چوار لێژنه‌ی په‌رله‌مانی به ده‌ستهێناوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون رایگه‌یان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ر یه‌ك له لێژنه‌كانی كار‌و خزمه‌تگوزاری و مافی مرۆڤ و رۆشنبیری و راگه‌یاندن و لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌عدون روونی كرده‌وه ئه‌وان پێداگریان كرد له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی لێژنه‌ی یاسایی، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌مان شێوه جیدی بوو له سه‌ر به ده‌ستهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نه‌بیل حه‌ربۆ رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به جیدی هه‌وڵیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی لێژنه‌ی یاسایی، ئامانجیشی له وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لێژنه‌یه به‌رێكردن و كاراكردنی برِیارو یاساكانی تایبه‌ت به ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری بوو، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه له میانی ئه‌و لێژنه‌یه به جیدی كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم له سه‌ر نه‌وت و پرسی پێشمه‌رگه‌و بودجه.
حه‌ربۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌نا ده‌باته به‌ر كاتی به سه‌رچوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لێژنه‌كان كه ناكۆكی كوتله‌كانی له سه‌ره بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و لێژنانه.
سه‌رچاوه: واع، النخیل، السومریه نیوز.
