شوفێری عارف جێگری سەرۆكی پەرلەمان كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو له شاری به‌غدا چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌سترێژی له شوفێری عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ست ده‌دات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی () راگه‌یاند\" شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی عه‌لاوی ناوهرِاستی شاری به‌غدا چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌سترێژی له شوفێری عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ناوی (خدر ره‌سوڵ ) كه خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێره ده‌كه‌ن و له ئاكامدا ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه\"".
روونی كرده‌وه\"" شوفێره‌كه پاش ئه‌وه‌ی عارف ته‌یفووری له فرِۆكهخانهی به‌غدا داناوه، له كاتی گهرِانهوهی له گه‌راجی نه‌هزه له ناوچه‌ی عه‌لاوی ده‌سترێژی لێ ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه\"".
وتیشی\"" دوای رووداوه‌كه چه‌كداره‌كان بۆ شوێنی نادیار ههڵاتوونء تا ئێسته‌ش ده‌ستگیر نهكراونء ناسنامه‌شیان نادیاره، پاشان پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی گواستۆته‌وه دادپزیشكی\"".
"
