مالیكی هه‌ردوو ه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نییشتمانی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی یه‌كلا كردۆته‌وه.
له لێدوانێكێدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و پۆستی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی پۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه شێروان وائیلی یه‌كلا كردۆته‌وه، گوتیشی مالیكی چه‌له‌بی وه‌كو باشترین بژار كاندید كردووه بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاه‌رتی ناوخۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی كه نزیكه له مالیكی روونی كرده‌وه مالیكی به‌هۆی لێهاتوویی له كار‌و ئه‌ركه‌كانی وائیلی له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێلێته‌وه كه له كابینه‌ی پێشوو و وه‌زیری هه‌مان وه‌زاره‌ت بووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد سه‌رۆك وه‌زیران ئاره‌زوو ده‌كات وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری عه‌بدولقادر عوبێدی له پۆسته‌كه‌یدا بهێڵێته‌وه، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ئاره‌زوو ده‌كات پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ وه‌زیری پێشووتر فه‌لاح نه‌قیب بێت، سه‌رچاوه‌كه گوتیشی مالیكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت نه‌قیب پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێبدرێت.
تا ئێستا دوای ئه‌وه‌ی مالیكی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند هه‌ریه‌ك له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌و به‌شێك له كه‌تله‌كان به‌باشی ده‌زانن ئه‌و وه‌زاره‌تانه به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن، كه‌چی هه‌ندێكی دیكه داوا ده‌كه‌ن له نێوان كوتله سه‌ره‌كییه‌كان دابه‌ش بكرێت، هه‌روه‌كو پێیان وایه ئه‌گه‌ر كوتله‌یه‌كی گه‌وره له پشته‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه نه‌بێت وه‌زیره‌كه ناتوانێ بوێرانه ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجام بدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بود عیساوی رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، روونیشی كرده‌وه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوو مالیكی و ده‌سته راوێژكاره‌كه‌ی به جیدی دیراسه‌ی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئه‌منییانه كردووه
