ره‌وتی سه‌در ره‌تی ده‌كاته‌وه پشتگیری له عه‌لی بابان بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی
كوتله‌ی ئه‌حرار كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی ناو ره‌وتی سه‌در ره‌تی ده‌كاته‌وه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پلاندانی عێراقی كاندید كردبێت.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن جبوری دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا كوتله‌ی ئه‌حرار هیچ كه‌سێكی به فه‌رمی بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندان كاندید كردووه به‌ڵكو به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، له سه‌رێكی دیكه‌وه ره‌تی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه ئه‌وان سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندان كاندید كردبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جبوری ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌حرار پشتگیری له مانه‌وه‌ی وه‌زیری ئێستا عه‌لی بابان بكات بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند ئاماژه‌یان به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاره‌زوو ده‌كات چه‌له‌بی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان كاندید بكات كه ئێستا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی نه‌سار روبێعی به وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
وه‌زیری پێشوو عه‌لی بابان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی له میانی به‌رِێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێگه بگرێ له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق.
هه‌روه‌ها له‌م ماوانه‌ی دواییدا دوای دواخستنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه كه برِیاربوو له ناوه‌رِاستی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت كاری كرد له پێناو لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرِمی زانیاری سه‌رژمێری، ئامانجیشی له‌م هه‌وڵه‌ی دووباره سرِینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد بوو له عێراقی نوێ‌دا به‌لاَم دواتر به‌هۆی سووربوونی كورد له سه‌ر دیاری كردنی ناسنامه‌ی خۆی هه‌وڵه‌كه‌ی بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ره جۆراو جۆره‌كان
