له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌خرێته به‌ر ده‌نگدانی په‌رله‌مان
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاشكرای كرد هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ت ستراتیژییه‌كان نیشانداوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌دنان سیراج ئاشكرای كرد سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان ره‌زامه‌ندیان له سه‌ر ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ت ستراتیژییه‌كان داوه‌و هه‌موو كوتله‌كان نییه‌تی باشیان هه‌بووه له بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاساكه‌و ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدات، روونیشی كرده‌وه ره‌شنووسی یاساكه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و ده‌نگی له سه‌ر ده‌درێ.
سیراج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ته‌واوی نارِه‌زاییه‌كانی بوونیان هه‌بوو له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له میانی كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كانی نێوان مالیكی و عه‌للاوی كۆتاییان پێهات، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه یاساكه ته‌واو بووه‌و گفتوگۆ‌و دیراسه‌ی دوور‌و درێژیشی له سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر بدات.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی عێراقه‌و برِیاره سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات، پێشتریش ناكۆكی له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هه‌بوو له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، ئه‌لعێراقییه پیچداگری ده‌كرد كه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و برِیارانه‌ی هه‌بێت كه ده‌ریان ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌وڵی ده‌دا ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژ پێكردن بێت بێئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی بریاره‌كان له ده‌سه‌لاَتی ئه‌و دابێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ته‌واوی جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی كوتله‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت.
سه‌رچاوه: النخیل
