سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش دێته‌ده‌ست نیشان كردن
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردووی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرِش ده‌ست نیشان نه‌كراوه\"".
روونی كرده‌وه\"" له ماوه‌ی دوو تا سێ رۆژی داهاتوو ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، چونكه كۆمسینۆ باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق فراكسۆنه‌كانی سه‌ر پشك كردووه له‌وه‌ی كێ ده‌ست نیشان ده‌كرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر كاندیدی ژماره2ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له سنوری پارێزگای دیاله له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش بێته ده‌ست نیشان كردن\"".
"
