بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆرِانكاریه‌ك، ره‌ش نووسی یاسای نه‌وت و گاز ره‌وانه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات ره‌ش نووسی یاسای نه‌وت و گاز ره‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆرِانكارییه‌ك.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌لی شه‌مه‌ری رایگه‌یاند، ره‌ش نووسی یاسای نه‌وت و گاز جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌كرێته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژه‌ند گۆرِانكاری و هه‌مواركردنێك، كه دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا شه‌مه‌ری روونی كرده‌وه یاسای نه‌وت و گاز بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی رۆڵی عێراق له لای ولاَتانی ئه‌ندامی ئۆپێك.
له سه‌رێكی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ شه‌ممه حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكیاه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی كێشه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 له نێوان به‌غداو هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێده‌دا.
جێی باسه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌ین نوێنه‌رانی عێراقی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت به‌هۆی ده‌ربرِینی نارِه‌زایی له سه‌ر برِگه‌ی (ب) ی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2011، چونكه ئه‌و برِگه‌یه به‌شی 17% ی هه‌رێمی كوردستانی به رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی 150 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم به‌ستۆته‌وه، واتا له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات به‌شی 17% ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی كه‌م ده‌كات.
سه‌رچاوه:pukmedia
