وه‌زاره‌تی پلاندان نوێنه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم و ده‌سته‌ی ئامار له لێژنه‌ی سه‌رژمێری كه‌ركوك دوور ده‌خاته‌وه
وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر داواكارییه‌كی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌ره‌ب و توركمانی شاری كه‌ركوك به دوور خستنه‌وه‌ی نوێنه‌ری پاسه‌وانی هه‌رێمی و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له‌و لێژنه‌ی پێكهێنراوه بۆ به دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له شاری كه‌ركوك، به‌م پێیه‌ش نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب جارێكی دیكه ده‌گه‌رِێنه‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كان دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نارِه‌زایی ده‌ربرِیان له سه‌ر به‌شداری كردنی نوێنه‌ری پاسه‌وانی هه‌رێم و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری نه‌كردنیان له كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌كه راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری توركمان له لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند بوونی نوێنه‌رانی هه‌رێم له لێژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی به دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری شاری كه‌ركوك ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراقیه.
ناوبارو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانان به جیدی به دواداژوونی له سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌ره‌ب و توركمان كردوو ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی لێژنه تایبه‌ته‌كه بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانی سه‌رژمێری له شاری كه‌ركوك، گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی پلاندانان فه‌رمانی 86 ی ده‌ركردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێم له لێژنه‌كه، سه‌رسورِمانی خۆشی نیشاندا سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی له ناو لێژنه‌كه، ساڵحی به توندی ره‌خنه‌ی له دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 12 گرت و داوای كرد به زووترین كات په‌رله بكرێت له گێرِانه‌وه‌ی.
پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانان به فه‌رمانی ژماره 50 برِیاریدا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی كه له سێ په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و دوو په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب و یه‌ك په‌رله‌مانتای توركمان و هه‌ر یه‌ك نوێنه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له خۆ ده‌گرێت.
ساڵحی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان به توندی دژی پێكهاته‌ی لێژنه‌كه بوون چونكه به یه‌كسانی به‌شی نوێنه‌ری كوتله‌كان دیاری نه‌كرابوو كه ئه‌مه‌ش رێگره له به‌رده‌م گه‌یشتن به رێككه‌وتنی سیاسی، روونیشی كرده‌وه به‌شداری پێكردنی نوێنه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ركوك نییه بۆیه دوورخستنه‌وه‌یان به پێویست ده‌زانن.
جێی باسه تا ئێستا واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق دیاری نه‌كراوه، پێشتر ئه‌نجوومه‌ین وه‌زیران رۆژی 30 ی مانگی رابردوو برِیاریدا واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری بكرێت به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و واده‌یه به هه‌ڵپه‌رسێردراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه برِیاریش درا له سه‌ر مانه‌وه‌ی خانه‌ی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه له ناو فۆرِمی سه‌رژمێری كه لایه‌نی عه‌ره‌بی و وه‌زیری پلاندانان عه‌لی بابان داوای لابردنی ئه‌و خانه‌یان ده‌كرد.
(سه‌رچاوه جۆراو جۆره‌كانی هه‌واڵ).
