كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق
كاتژمێر سێی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ په‌سه‌ند كردنی ناوی كاندیدی كوتله‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان گرێدا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناوی كانده‌كانی له سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی وه‌رگرت، مالیكی له لێدوانێكدا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له باره‌ی ده‌ستنیشان نه‌كردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ، روونی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر له به‌رده‌م كوتله‌كان دابنرێ تاوه‌كو باشترین كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن بۆپرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه بۆیه هیچ كاندیدێك ده‌ست نیشان نه‌كرا، هه‌روه‌ها له باره‌ی به‌شداری كردنی ئافره‌تان له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان مالیكی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و جارێكی دیكه ناگه‌رِێته‌وه په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كوتله‌كان ئافره‌تان كاندید نه‌كه‌ن بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زارته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا مالیكی به پێویستی زانی چاوپێخشاندنه‌وه به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته‌وه، گوتیشی هه‌موو لایه‌ك دڵنیان له‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه هه‌ڵه‌ی تێدا بوو.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی مالیكی جه‌ختی كرده‌وه پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته قورسترین جۆره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ته چونكه ناكرێت هیچ لایه‌نێك و كوتله‌یه‌كی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌راوێز بخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به جیدی پێداچوونه‌وه به سه‌ر ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات و به ئاسایشی زانی ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌و ناوانه ره‌تبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی حكومه‌تیش گوتی كاتێك حكومه‌ت پێكهێنرا ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌كو خۆی له سه‌ر زه‌مینی واقیع جێبه‌جێ ده‌كرێ، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی حكومه‌ت خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق و به‌رپاكردنی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكین.
رێزگرتن له ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ماده‌و برگه‌كانی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بێت، به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی و له سه‌ر بنه‌مای هاولاَتی بوون ، رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و، بنه‌بركردنی هه‌موو توند‌و تیژی و دوژمنكارییه‌ك له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دژایه‌تی كردنی بیری حزبی به‌عس، دابین كردنی ژیانی به یه‌كه‌وه ژیان و رێزگرتن له هه‌موو ئاینه‌كان، به‌رپاكردنی گیانی لێبورده‌یی و دادپه‌روه‌ری، درێژه‌دان به به‌رده‌وامی كاره‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ و ولاَتانی دیكه‌ی جیهان و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان عێراق و ولاَتان، به‌هێزكردنی دیبلۆماسییه‌تی عێراق و تۆكمه كردنی ئه‌و سیاسه‌ته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نێوه‌نده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌هێزكردنی سیسته‌می سه‌ربازی له سه‌ر بنه‌مای حكومی و دوور خستنه‌وه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی و تائیفی، ده‌وڵه‌ت تاكه هیز ده‌بێت بۆ پاراستنی عێراق ، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و رێگه‌گرتن له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێك، رێزگرتن له شوێنه ئایینییه‌كان و پاشكۆكان، دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی، درێژه‌دان به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی، به‌دواداچوونی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز كه ته‌نیا حكومه‌تی ناوه‌ندی پێوه‌ی پابه‌نده له مۆركردنیان، هه‌روه‌ها ، ئازادكردنی ئابووری عێراق و به‌ره‌و پێش بردنی ، به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ئابووری عێراق و جێبه‌جێكردنی دراوی هه‌میشه‌یی عێراق و له ناوبردنی بێكاری، پێشخستنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و ئابووری، پێشخستنی كه‌رته‌كانی ئاو‌و ته‌ندروستی ، هاندانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و دابین كردنی شوقه‌كانی نیشته جێ كردن بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌ژاران، گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو به‌ده‌ست هێنانی گه‌شه‌ی سه‌قامگیری ئابووری، گرنگی دان به دانیشتووانی عێراق له هه‌موو شار‌و گوند‌و شاروشارۆچكه‌كان، پاراستنی تۆرِی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی، كۆتایی هێنان به ماوه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و كێشه‌كانیان، گرنگی دان به ئافره‌تان و پێشخستنی تواناكانیان و گرنگی دان به مندالاَن له پێناو دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌نردوست و په‌روه‌رده‌یی، حكومه‌ت پابه‌نده به گرنگی دان به وه‌رزش و لاوان، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له پیناو گرنگی دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی نه‌وت و پرسه‌كانی دیكه، گرنگی دان و پشتگیری كردنی نه‌زاهه، چاوپێخشاندنه‌وه به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی پاك بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پاراستنی عێراق له هه‌موو ئه‌و پێشلكاریانه‌ی له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ناشێت، كرانه‌وه‌ی عێراق به رووی جیهان، چاودێری كردنی زانكۆكان و پێشخستنی كه‌رتی زانستی، پشتگیری كردنی مامۆستایان و كارمه‌ندان و فه‌رمان به‌ران ، پێشخستن و هاندانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی نێوده‌وڵه‌تی به پێی ده‌ستوور، پشتگیری كردنی راگه‌یاندن بۆ چاكسازی كردنی كۆمه‌لگه‌ی عێراقی، رێزگرتن له ئازادی راده‌ربرِین، پشتگیری كردنی ئه‌دیبان و شاعیران نووسه‌ران، عێراق لانه‌ی رۆشنبیرییه‌كانه بۆیه حكومه‌ت كارده‌كات بۆ پیشخستنی رۆشنبیری، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌لڕ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان.
كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له 42 وه‌زیر پێكدێت به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا‌و وه‌زیره‌كانیش جگه له وه‌زیره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی سوێندی یاساییان خوارد.
