براى سه‌دام حوسێن داواى لێبوردن له‌گه‌لى عێراق ده‌كات و تاریق عه‌زیز به دارِێژه‌ى سیاسه‌تى حیزبى به‌عس تۆمه‌تبار ده‌كات
وه‌تبان تكریتى زرِبراى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشوترى عێراق داواى لێبوردنى له گه‌لى عێراقی كرد به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاریانه‌ى حیزبی به‌عسی به‌رامبه‌ر به گه‌لى عێراق كردویه‌تى، و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ تاریق عه‌زیزی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق درێژ كرد و به ئه‌ندازیارى سیاسه‌ته‌كانى حیزبی به‌عسی ناوزه‌ندكرد.
(وه‌تبان ئیبراهیم حه‌سه‌ن تكریتى) زرِبراى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشوترى عێراق له‌میانى دادگایی كرندیدا و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا رِایگه‌یاند:
حیزبی به‌عس هه‌ڵسوكه‌وتى به سامان و گیانى عێراقیه‌كان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆى خاوه‌نى سامان و گیانى عێراقیه‌كان بێت له‌كاتێكدا كه وانییه، و ئه‌ندامانى حیزبی به‌عسی دواى رِۆخانى رِژێمى به‌عسی زانیان چ كاولكاریه‌كایان له عێراق ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره كه سه‌ركرده‌یه‌كى حیزبی به‌عسی عێراقی داواى لێبوردن له گه‌لى عێراق بكات و دان به هه‌ڵه‌كانى رِژێمى پێشوى عێراق بنێت.
ده‌رباره‌ى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشوترى عێراق، وه‌تبان تكریتى گوتى:
پێویست بو داواى لێبوردن له‌گه‌لى عێراق بكرێت كه هاوكارى حیزبی به‌عسیان ده‌كرد و پاڵپشتیان ده‌كرد.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا وه‌تبان تكریتى هێرشی كرده سه‌ر حیزبی به‌عس و گوتى:
دواى رِوداوه‌كانى ساڵى 1991 داوام له سه‌دام حوسێن كرد كه حیزبی به‌عس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه خزمه‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی عێراق، و پاشان پێش له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن به دوو رِۆژ داوام له سه‌دام حوسێن كرد كه حیزبی به‌عس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، و گفتۆگۆمان ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى حیزبی به‌عس كرد كه چه‌ندین هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه له مێژویدا.
هه‌روه‌ها وه‌تبان تكریتى هێرشی كرده سه‌ر (تاریق عه‌زیز)ـى جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق و به‌ئه‌ندازیارى سیاسه‌ته‌كانى حیزبی به‌عسى له‌قه‌ڵه‌م دا.
وه‌تبان ئیبراهیم حه‌سه‌ن له‌ساڵى 1995 له‌لایه‌ن برازاكه‌ى خۆیه‌وه (عوده‌ى)ـى كورِی سه‌دام حوسێن بریندارده‌كرێت و 9 گولله ده‌نێت به‌قاچیه‌وه ، و له‌ساڵى 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر ده‌كرێت له‌كاتێكدا كه هه‌وڵى ده‌دا هه‌ڵبێت بۆ ولاَتى سوریا.
شایانى باسه حیزبی به‌عس له‌ساڵى 1968 فه‌رمانرِه‌وایی عێراقی وه‌رگرت و له‌ساڵى 1979 سه‌دام حوسێن بو به‌سه‌رۆكى عێراق تا ساڵى 2003 كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌دام حوسێن رِوخێندرا و له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2006 سه‌دام حوسێن له‌سێداره درا.
