كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دیاری نه‌كراون
راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و چوار لێژنه پێكهێنراوه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان تا ئێستا راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولحسێن جابری رایگه‌یاند به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان تا ئێشتا ئه‌و چوار لێژنه‌یه نه‌یانتوانیوه راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان و حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان دیاری بكه‌ن و دواتریش چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
جابری روونی كرده‌وه لێژنه‌ی كه‌ركوك له 15 ی ئه‌م مانگه نوێبوویهوهو داواكراوه به پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی تێروته‌سه‌لی خۆی كه تایبه‌ته به كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كه‌ركوك و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوفوقی له نێوان كوتله سیاسییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ شێخان و كه‌سایه‌تییه‌كانی قه‌زای زمار سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی دووپاتی له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان كرده‌وه.
نوجێفی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه خه‌ڵك و دانیشتووانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان خۆیان باشتر ده‌زانن كێشه‌كانی ناوچه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له بری ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بۆ بكرێت.
برِیار بوو رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له ته‌واوی عێراق ئه‌نجام بدرێت، بهلاَم به‌هۆی نارِازی بوونی لایه‌نی عه‌ره‌ب و توركمان له پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله جارێكی دیكه پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نادیار دووخرایه‌وه برِیاریشه دوای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت واده‌یه‌كی تازه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: اصوات العراق، pukmedia
