هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمزای له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كورد كرد
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هاوپه‌یمانی نیشتمانی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی ئیمزا كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خالید شوانی دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمزای له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی نوێ.
شوانی رایگه‌یاند دوێنێ دووشه‌ممه هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا‌و تێیدا وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی لایه‌نی كوردیان خسته روو كه بۆ پێێكهینان و به‌شداری كردنی كورد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێشكه‌شی به هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌كانی دیكه كردبوو، روونیشی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه رازی بووه‌و 6 خاڵی دیكه‌شی بۆ زیاد كردووه كه بۆته 25 خاڵ، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و وه‌ره‌قه 25 خاڵییه ده‌بێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی نوێی عێراق.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی فه‌رهاد ره‌سول دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی ئیمزای له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی كردووه، ئیمزا كردنه‌كه‌شی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد بۆ رێگه خۆشكردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كه برِیاره سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل به هه‌مان شێوه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمزای له سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له دانیشتنی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌دا ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ په‌سه‌نكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بده‌ن.
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه هه‌ڵگرت، ئامانجیش له هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه ره‌خساندنی هه‌لێكی دیكه بوو بۆ ته‌واوی كوتله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێككبكه‌ون له سه‌ر دیاری كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان.
پێشتریش په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ناكات تا مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كورد نه‌كات و كێشه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 یه‌كلایی نه‌بێته‌وه كه تێیدا له برِگه‌ی (ب) ی ماده‌ی یه‌كه‌م هاتووه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و له به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی 17% ی بودجه‌ی پێده‌درێت، هه‌ركاتێكیش هه‌نارده‌كردنه‌كه كه‌م بۆوه رێژه‌ی بودجه‌كه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌لای خۆشیانه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه‌دا مالیكی نوجێفی ئاگادار كردۆته‌وه ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه كابینه نوێیه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه بۆ ژیاننامه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بكات، هه‌روه‌كو برِیاره مالیكی جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ ته‌واوی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
جێی باسه به گوێره‌ی ده‌ستوور مالیكی بۆی هه‌یه تا 25 ی ئه‌م مانگه كابینه نوێیه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه: الومریه نیوز، اصوات العراق، pukmedia
