ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ مالیكی ناوی وه‌زیره‌كانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ دووشه‌مم نوری مالیكی ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات\"".
روونی كرده‌وه\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی عێراق متمانه به كابینه‌كه بدات\"".
لای خۆیه‌وه شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی به (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" تا ئێستا پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بازرگانی، كۆچ و كچبه‌ران، كاروباری ژنان، له گه‌ل دوو پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كلایی بۆته‌وه\"".
"
