عه‌للاوی: ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ند بن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كه‌ین له حكومه‌ت
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كوتله‌كه‌ی به‌شداری له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات به مه‌رجێك كوتله‌كانی دیكه پابه‌ندی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوانیان بن كه به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی له سه‌ری رێككه‌وتوون.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و ته‌واوی كوتله‌كان پێوه‌ی پابه‌ندبن، گوتیشی ئه‌لعێراقییه به‌هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌شدارییه‌كی كارا له حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی برِیاری له سه‌ر دراوه له سه‌ر زه‌مینی واقیع جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی سه‌ر له نوێ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و وه‌كو سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه راسپێردراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی برِیار له سه‌ر پێكهێنان و دامه‌زراندنی درا وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌ت، روونیشی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه جگه له هاوكاری كردن و سوككردنی باری حكومه‌ت و راپه‌راندنی به‌شێكی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی له پشته‌وه نییه.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به ده‌ستهێنانی ته‌وافوقی سیاسی و به‌رپاكردن و فراوانكردنی چاكسازی نیشتمانی و به‌شداری كردنی هه‌موو پێكهاته‌كان له حكومه‌ت و برِیاردان له ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش له پێناو به دیهێنانیان كاریان بۆ ده‌كات.
عه‌للاوی روونیشی كرده‌وه پێویست بوو دوای یه‌ك مانگ له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكهێنرا بووایه‌و راده‌ستی كوتله‌ی ئه‌لعێرقییه كرابووایه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز.
