ماسته‌رپلانێكی پێنج ساڵه بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و توێژینه‌وه له عێراق
ئه‌مرِۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خوێندنی باڵاء توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم دلاوه‌ر عه‌لادینء رائید فه‌همی وه‌زیری زانستء ته‌كنه‌لۆژیای حكومه‌تی عێراق ئه‌مرۆ، له‌ته‌ڵاری باڵاء توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو، له ده‌ستپێكدا وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند\" به ئاماده‌بوونی وه‌زیری زاستء ته‌نكه‌لۆژیای عێراقء رێكخراوی یونسكۆ پرۆژه‌ی ماسته‌ر پلان بۆ زانستى و ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنان له سه‌ر ئاستى عێراق بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوو راده‌گه‌یه‌نین\"".
روونی كرده‌وه\"" ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێته مایه‌ى داهێنانى ده‌زگایه‌كى سه‌ره‌كى بۆ بیركردنه‌وه و داهێنان، و ده‌بێته میكانیزمێك بۆ ئیداره‌كردن و پاره‌داركردنى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له كوردستانء عێراق ئه‌نجام ده‌درێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنینه عێراقء هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئیداره‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌كانمان بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك ده‌ستنیشانی كه‌موكورِیء لایه‌نه ئه‌رێنیء نه‌رێنیه‌كان بكات\"".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری زانستءته‌كنه‌لۆژیای عێراق وتی\"" پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ 212هه‌زار دۆلارى بۆدانداوه، له‌و برِه پاره‌یه 19هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌پرۆژه‌كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌كار ده‌بێت و ئۆفیسى له به‌غدا و هه‌ولێر و ئۆردن ده‌كرێته‌وه\"".
نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆ رایگه‌یاند\"" به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ماسته‌ر پلانه ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق پێشده‌خه‌ین به شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت\""."
