مه‌نوچه‌هر موته‌كى: دورخستنه‌وه‌م له پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سوكایه‌تى كردنه به بنه‌ماكانى ئیسلام
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئێرانه‌وه به‌بێ ئاگادارى خۆى له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه، دورخستنه‌وه‌ى له‌و پۆسته به سوكایه‌تى كردن به بنه‌ماكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و پێچه‌وانه‌ى رِێسا دیبلۆماتیه‌كات ناوزه‌ندكرد.
(مه‌نوچه‌هر موته‌كى) وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی هه‌واڵى میهرى ئێران بلاَوى كرده‌وه رِایگه‌یاند:
لابردنى وه‌زیرێك له پۆسته‌كه‌ى و دورخستنه‌وه‌ى به‌بێ ئاگادارى له‌كاتێكدا كه سه‌رقاڵى كاره‌كانى بێت پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى ئاینى ئیسلامه و له‌گه‌ڵ رِێساكانى دیبلۆماتیدا یه‌ك ناگرێته‌وه.
گوتیشى: ده‌ركردنى وه‌زیرێك به‌بێ ئاگادارى و له‌كاتى سه‌رقاڵبونى به‌كاره‌كانیدا جێی شه‌رمه و دژى یاسا و رِێساكانى دیبلۆماتی و سیاسیه له جیهاندا.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى له‌كارلادراوى ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌كى گوتیشى:
پێش رِۆشتنم بۆ ولاَتى سه‌نیگال له‌گه‌ڵ (مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد)ـى سه‌رۆكى ئێران كۆبومه‌وه و دواى یه‌ك رِۆژ له‌و كۆبونه‌وه برِیارى له‌كارلادانم پێ رِاگه‌ێنردرا.
سه‌رچاوه رِۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه به‌بونى ناكۆكى ده‌كه‌ن له نێوان ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و مه‌نوچه‌هر موته‌كى به‌هۆى رِێگرى كردنى موته‌كى له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانى نه‌ژاد له كاروبارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و موته‌كى دژى ئه‌وه‌بوه كه ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌ست وه‌ربداته كاروبارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ناكۆكى له نێوان مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆكى ئێران و مه‌نوچه‌هر موته‌كى وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا مه‌نوچه‌هر موته‌كى گوتیشى:
له رِێورِه‌سمى ده‌ستبه‌رداربون له پۆسته‌كه‌م ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش جێی پێكه‌نینه كه وه‌زیرێك ئاگادارنه‌كرێته‌وه له رِێورِه‌سمى جێهێشتنى پۆسته‌كه‌ى.
شایانى باسه مه‌نوچه‌هر موته‌كى له ساڵى 2005ـه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه و له رِۆژى 13ـى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆكى ئێران له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه و له‌جێى ئه‌و (عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحی) سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له پۆسته‌كه‌ى دانرا و به‌فه‌رمى بوه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
