ده‌قی یاسای هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار بلاَو ده‌كاته‌وه
ماده‌ی یه‌كه‌م: له دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ جێگرێك یاخود زیاتر بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ، ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ش ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران دوای ته‌واو بوونی نیسابی یاسایی.
ماده‌ی دووه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویستن ده‌بێت له جێگره‌كه‌یشی بوونیان هه‌بێت ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به ماده‌ی 68 ی ده‌ستوور، به‌شێوه‌یه‌ك نابێت سه‌رۆك كۆمار برِوانامه‌كه‌ی له برِوانامه‌ی زانكۆ كه‌متر بێت.
ماده‌ی سێیه‌م: به گوێره‌ی ده‌قی سوێندی یاسایی كه له ماده‌ی 50 ی ده‌ستوور هاتووه، ده‌بێت جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌م سوێند خواردنه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدات.
ماده‌ی چواره‌م: ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتی جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت به گوێره‌ی ماده‌ی 72 ی ده‌ستوور بێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
· جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه پیاده ده‌كات كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆی دیاری ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له ماده‌ی 73 ی ده‌ستوور به ته‌واوی روونكراوه‌ته‌وه.
· له كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار ئاماده نه‌بێت، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
· له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار به هه‌ر هۆیه‌ك وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا، جێگره‌كه‌ی له شوێنی داده‌نیشێ تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان له ماوه‌ی 30 رۆژ سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێ.
· سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی قه‌بوڵ بكات، یاخود ده‌توانێ له پۆسته‌كه‌ی لایبدات.
ماده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ده‌توانێ موچه‌و ده‌ركاڵه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار دیاری بكات، هه‌روه‌ها ده‌توانێ برِه پاره‌یه‌كی دیكه‌ی پێویستی له بودجه‌ی زیادكراو بۆ دیاری بكات ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی بنه‌ما پێرِه‌و كراوه‌كان.
ماده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ بۆ كارئاسانی كردن له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی حوكمه هاتووه‌كانی ئه‌و مادانه په‌یرِه‌و و پرِۆگرامێكی ناوخۆیی ده‌ربكات.
ماده‌ی هه‌شته‌م: دوای بلاَوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی زمان حاڵی حكومه‌ت ئه‌و ماده یاساییانه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
