پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له نێوان راگه‌یاندنی و دواخستنی
به گوێره‌ی زانیارییه نزیكه‌كان له راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێ.
به پێی ده‌ستوور مالیكی بۆی هه‌یه تا 25 ی ئه‌م مانگه كابینه نوێیه‌كه‌ی كه له 42 وه‌زاره‌ت پێكدێت رابگه‌یه‌نێ.
له باره‌ی راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی كه برِیاره ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رابگه‌یه‌ندرێ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌فائه‌دین سافی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مالیكی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه دانیشتنێك گرێبدات بۆ راگه‌یاندنی كابینه‌كه نوێیه‌كه‌ی.
سافی روونی كرده‌وه مالیكی خۆی سه‌رپه‌رشتی چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌كات له ناویشیاندا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا پێدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه بۆ كه‌سانێكی دیاری كرا‌و یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد وه‌زاره‌تی به‌رگری بدرێته كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆش بۆ كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند په‌رله‌مان چاوه‌رِوان ده‌كات پێكهاته‌ی كابینه نوێیه‌كه به ته‌واوی بگات بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجار ده‌نگ له سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت به زووترین ماوه كۆتایی پێبێت.
نوجێفی روونی كردۆته‌وه مالیكی بۆی هه‌یه تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ، كه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، گوتیشی ئه‌گه‌ر رۆژی هه‌ینی بكرێته پشوو مالیكی ده‌توانێ رۆژی شه‌ممه پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێشبینی خۆیان بۆ دواخستنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ربرِی، ئه‌و سه‌رچاوانه به دووریان زانی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه مالیكی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ به‌ڵك تا كۆتایی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی كه 25 ی ئه‌م مانگه ده‌گرێته‌وه دوای ده‌خات.په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی سۆزان ئه‌لسه‌عد ئاشكرای كرد مالیكی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بۆ دوو سێ رۆژی دیكه دوا ده‌خات تا ئه‌و كاته‌ی كوتله‌كان جیاوازی نێوانیان له سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، بۆچوونیشی وابوو مالیكی له واده‌ی ده‌ستووریدا كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه: صوت العراق
