رێككه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان و گفتوگۆی لێژنه‌ی دارایی شوێنی نارِه‌زاییه‌كانی بودجه ده‌گرنه‌وه
په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌شواق جاف رایگه‌یاند رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و گفتوگۆكانی لێژنه‌ی دارایی شوێنی ره‌خنه‌و نا ره‌زاییه‌كانی كوتله‌كه‌یان له سه‌ر برِگه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 ده‌گرنه‌وه.
له دانیشتنی دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌هۆی نارِه‌زایی له سه‌ر برِگه‌ی (ب) ی ماده‌ی یه‌كه‌می بودجه‌ی گشتی له دانیشتنه‌كه كشایه‌وه، ئه‌و برِگه‌یه به‌شی 17% ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به هنارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌ستۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ئه‌و هه‌نارده‌كردنه‌كه رابوه‌ستێ به‌شی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌م ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مرِۆ یه‌كشممه جارێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی گرێدا‌و ده‌نگی له سه‌ر چه‌ند برِیارێكی نوێ‌دا، له‌وانه پێكهێنانی لێژنه‌ی كاتی یاسایی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و دیاریكردنی برِی بودجه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان( پترِۆ دۆلار ) و مه‌رزه سنوورییه‌كان.
سه‌رچاوه: واع، وكاله الاخباریه للانباء
