ناوی كاندیده‌كانی ئه‌لعێراقییه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان
په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده دایینی رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌مه كوتله‌كه‌ی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده دایینی دووپاتی كرده‌وه له ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌واوی ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كان كه ژماره‌یان 11 وه‌زاره‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماریش كه پشكی ئه‌لعێراقییه دیاری ده‌كرێت كه به‌هێزترین كاندیدش سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی دوێنێكه‌یدا یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسی له سه‌ر ئه‌و و هه‌ر یه‌ك له زافر ئه‌لعانی و جه‌مال كه‌ربولی هه‌ڵگرت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، دووپاتی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه كۆتایی هێناوه به دیاریكردنی ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر یه‌ك له ساڵح موتله‌گ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌تایبه‌ت كه موتڵگ ئاره‌زوو ده‌كات شان به‌شانی مالیكی كار بكات و تاریق هاشمی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.
· رافع عیساوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
· محه‌مه‌د ته‌میم بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
· حسێن شه‌علان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری عه‌شائیره‌كان .
· محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن.
· عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رِائی بۆ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت.
· مه‌یسون ده‌ملوجی بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
· هه‌ر یه‌ك له فه‌لاح زێدان و فه‌لاح جبوری كاندیدن بۆ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت.
· ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ كاندیدێكی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
· ئه‌حمه‌د كه‌ربولی بۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.
· هه‌ر یه‌ك له فه‌لاح نه‌قیب و ئه‌سكه‌نده‌ر توت كاندیدن بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كه ره‌نگه ئه‌مرِۆ ئه‌م پۆسته‌ش یه‌كلایی ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه سه‌لمان جومه‌یلی به فه‌رمی ده‌بێته سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
روونیشی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككه‌وتن له سه‌ر به كارهێنانی مافی ڤیتۆ له سه‌ر كاندیدی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ وه‌زیری ناوخۆ، واتا هاوپه‌یمانی ده‌توانێ ڤیتۆ له دژی كاندیدی ئه‌لعێراقییه بگرێت و ئه‌لعێراقییه‌ش ده‌توانێ ڤیتۆ له كاندیدی هاوپه‌یمانی بگرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كاندیده‌كه بێلایه‌ن نه‌بوون، دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بۆ ماوه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی كوتله‌كان رێككده‌كه‌ون له سه‌ر دوو كاندیدی دیاری كرا‌و نوری یمالیكی خۆی سه‌ر په‌رشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌باس به‌یاتی پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی ده‌توانێ به رێژه‌ی 85% بۆ90% ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی ناوه‌رِاستی ئه‌م هه‌فته‌یه پێكبهێنێ.
روونیشی كرده‌وه تا ئێستا پرسی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه ئایا بۆ كه‌سانی بێلایه‌ن ده‌بێت یاخود به سیسته‌می خاڵ به‌ر كوتله‌كان ده‌درێت، گوتیشی هێشتا هه‌ندێك وه‌زاره‌تی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه چونكه هه‌ر یه‌ك له كوتله‌كان ئاره‌زووی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێكی خمه‌تگوزاری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان: واع، السومریه، النخیل
