بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه شاندێكی پایه به‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌هۆی برِگه‌ی (ب) ی ماده‌ی یه‌كه‌م له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2011 دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت، له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مالیكی ده‌كه‌وێت به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون به پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011، روونیشی كرده‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یاداشتێكی فه‌رمی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه .
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێده‌چێت ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌ت كه پێكدێت له هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری دارایی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و چه‌ند پسپۆرێكی دیكه‌ی شاره‌زی بواره جیاجیاكان بگاته به‌غدا.
عوسمان سه‌رسورِمانی خۆشی له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2011 ده‌ربرِی به تایبه‌ت ئه‌و برِگه‌یه‌ی تایبه‌ته به دیاریكردنی رێژه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیلی بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی 17% ی بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، گوتیشی ئه‌مه جۆرێكه له ئیستیفزاز كردنی كورد، چونكه به‌پێی ئه‌و برِگه‌یه هه‌ركاتێك هه‌نارده كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان رابوه‌ستێ به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ده‌برِدرێت و كه‌م ده‌كاته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشێلی په‌یرِه‌وه‌ی ناوخۆی كرد چونكه پرۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد پێش ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌م هه‌ردوو لێژنه‌ی یاسایی و دارایی كه تا ئێستا ئه‌و دوو لێژنه‌یه پێكنه‌هێنراون.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون دووپاتی كرده‌وه پرۆژه‌كه زۆر هه‌ڵه‌و سه‌رپێچی و زێده‌رِۆیی تێدا بوو بۆیه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی كوردی به گشتی دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، به پێویستیشی زانی لێژنه‌ی دارایی هه‌موو یاسایه‌ك دیراسه بكات پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت.
روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر یاساكه به‌و شێوه‌یه به‌رِێبكرێ له ئاستی ئامانجه‌كان نابێت له خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن دوو لێژنه‌ی كاتی یاسایی و دارایی دیراسه بكرێت و هه‌ڵه‌و زێده‌رِۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات دواتر بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌حمه‌د عه‌باسی دووپاتی كرده‌وه حكومه‌ت بودجه‌ی ساڵی 2011 ی دیاری كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت خودی حكومه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.
عه‌باسی به پێویستی زانی مالیكی به‌و سیفه‌ته‌ی راسپێردراوه بۆ پێكهێنالنی حكومه‌تی نوێ چاو به پرۆژه یاسای بودجه‌كه بخشێنێته‌وه چونكه به‌شێك له برِگه‌كانی ئه‌و یاسایه له كابینه‌ی رابردوو كاریان له سه‌ر كراوه‌و دانراون، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه دووباره تایبه‌ت ده‌بێت به بودجه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان چاوپێخشاندنه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود كشانه‌وه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ به كشانه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ختی وه‌سف كردوو گوتی كشانه‌وه‌كه له كاتی خۆی نه‌بوو، به پێویستیشی زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌موو لایه‌ك بگه‌رِێنه‌وه بۆ ده‌ستوور كه به روونی قسه‌ی له سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه.
سه‌رچاوه‌كان: ێوت العراق، السومریه نیوز، واع، pukmedia
