پرسی هه‌ڵگرتنی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌سه‌ر به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه كرا
له دانیشتنی ئه‌مرِۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كه خوێندنه‌وه بۆ پرِۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 و پرسی هه‌ڵگرتنی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌سه‌ر به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه كرا، په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێكدێنن ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لڕَگرتنی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس به سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه نه‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رازی نه‌بوون ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندیهه‌ڵگرتنی یاسای ریشه‌كێشكردنی به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له ساڵح موتله‌گ و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال كه‌ربولی و راسم عه‌وادی بده‌ن چونكه تا ئێستا به نووسراوی فه‌رمی پاكانه‌ی خۆیان له حزبی به‌عس رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری به هاوپه‌یمانی نیشتمانی راگه‌یاند كه هیچ یه‌كێك له‌م چوار كه‌سه‌ی ئه‌لعێراقییه پاكانه‌ی خۆیان له رژێمی به‌عس لای ده‌سته‌كه تۆمار نه‌كردووه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان یاساكه‌یان له سه‌ر هه‌ڵبگیرێ.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی عه‌للاق رایگه‌یاند ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی له هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵگرتنی یاسای ریشه‌كێش له سه‌ر هه‌ر یه‌ك له موتله‌گ و ئه‌لعانی و كه‌ربولی و راسم نه‌ده‌ن.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و چوار سه‌كرده‌یه‌ی ئه‌لعێراقییه تا ئێستا له ژێر یاسای ریشه‌كێسكردنی به‌عس ماونه‌ته‌وه‌و به فه‌رمی پاكانه‌ی خۆیان لای ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری تۆمار نه‌كردووه، گوتیشی ئێمه به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه كرد نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له سه‌ر هه‌ڵگرتنی یاساكه بده‌ن به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی نیساب ته‌واو بكه‌ین بۆ به‌رنامه‌كانی دانیشتنه‌كه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردن له ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری عه‌لی لامی دووپاتی كرده‌وه هه‌ڵگرتنی یاساكه به سه‌ر سێ له ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆی نییه برِیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه تاكه ده‌سه‌لاَت كه ده‌توانێ برِیاره‌كانی ده‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌ویش به پێی ماده‌ی 12 ی یاسای ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری.
سه‌رچاوه: واع
