بان كی مۆن: عێراق رِوبه‌رِوى قه‌یرانى نوێ ده‌بێته‌وه
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دواى ده‌رهێنانى عێراق له ژێر برِگه‌ى 7ـى سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عێراق رِوبه‌رِوى كێشه‌ى نوێ ده‌بێته‌وه و بۆ كۆتایهێنان به به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك.
(بان كی مۆن) سكرتێری گشتى رِێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند: عێراق به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، و توانیویه‌تى قورسایی پێشوى له‌نێو ولاَتاندا بۆخۆى بگێرِێته‌وه.
بان كی مۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه زۆرێك له سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى سه‌ر عێراق هه‌ڵگیراوه چونكه پێشتر به‌گومانى بونى چه‌كى كۆكوژى ئه‌و سزایانه‌ى له‌سه‌ر دانرا به‌لاَم ئێستا عێراق هیچ جۆره چه‌كێكى كۆكوژى تێدانیه بۆیه سزاكانى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.
هه‌روه‌ها داواى له حكومه‌تى عێراق كرد كه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ولاَتانى دراوسێدا ئاسایی بكاته‌وه و مافه‌كانى مرۆڤ بپارێزێت و رِێزى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ولاَت بگرێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى وته‌كانیدا بان كى مۆنى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بلاَوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن سایتى ویكیلیكسى به زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندیه دیبلۆماتیه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا و رِایگه‌یاند: پێویسته نهێنى كارى دیبلۆماتى بپارێزرێت و بلاَوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كان جێى قبوڵ كردن نییه چونكه زیانێكى زۆر به په‌یوه‌ندى دیبلۆماتى ده‌گه‌ێنێت له نێوان ولاَتاندا.
له‌كۆتاییدا سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى كرد كه رِێز له مافی ئازادى رِا ده‌ربرِین بگیرێت و ئه‌ومافه بۆكارى خراپ به‌كارنه‌هێنرێت.
شایانى باسه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان برِیارى دا كه عێراق له‌ژێر ماده‌ى 7ـى سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ربهێنێت و زۆرێك له سزاكانى برِگه‌كانى ئه‌و ماده‌ى له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵگرت.
