ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو بووه‌و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند لێژنه‌ی دانووستكاری سێ قۆڵی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به دانانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ره‌شنووسی یاسایه‌كه به‌لای هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه په‌سه‌ندكراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالییه نه‌سیف ئاشكرایكرد لێژنه سێ قۆڵییه‌كه كه له هه‌ر یه‌ك له رافیع عیساوی و حه‌سه‌ند سه‌نید و رۆژ نوری شاوێس و محه‌مه‌د جبوری پێكدێت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر ره‌شنووسی هه‌مواركراو و كۆتایی یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه پێشتر كوتله‌كان به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له سه‌ری رێككه‌وتوون، گوتیشی ره‌شنووسه هه‌مواركراوه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ی ره‌شنووسه‌كه بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌ه‌یدا نه‌سیف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ره‌شنووسه هه‌مواركراوه‌كه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو هاوسه‌نگ كراوه له نێوان ئاره‌زووی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ده‌خوازێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه ئه‌ویش داوا ده‌كات ئه‌نجوومه‌نه‌كه جگه له ئه‌ركی راوێژ پێكردن هیچ ده‌سه‌لاَتێكی جێبه‌جێكردنی نه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه ئه‌و میكانیزمه‌ی لێژنه‌كه له سه‌ری رێككه‌وتووه برِیاره گرنگه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌ن ده‌رده‌چن پێویسته زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به رێژه‌ی 100% به ده‌ست بێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك برِیاری دیكه هه‌یه پێویسته ته‌نیا رێژه‌ی 80% ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێت، به‌گشتی له هه‌ردوو حاڵه‌تدا برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له قاڵبی راوێژه‌وه ده‌رده‌چن و ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی فالح فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو بژار له به‌رده‌م لێژنه سێ قۆڵییه‌كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له سه‌ری به‌رِێ بكرێت.
فه‌یاز باسی له‌وه كرد بژاری یه‌كه‌م پشت به‌و وه‌ره‌قه‌یه ده‌به‌ستێت كه هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشكه‌ش به دانووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رافع عیساوییان كردووه، به‌لاَم دووه‌میان پشت به‌و وه‌ره‌قه‌یه ده‌به‌ستێت كه ئه‌لعێراقییه پێشكه‌شی به كوتله‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كردووه‌و ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه هه‌مواریان كردۆته‌وه.
فه‌یاز روونی كرده‌وه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دوای مانگێك له سه‌ر دانانی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكدێت له هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی دادوه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی كوتله سیاسیییه‌كان.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
