پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا مالیكی ناوی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق رابگه‌یه‌نێ

پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا مالیكی ناوی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق رابگه‌یه‌نێ

هه‌ولێر _سامان
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراقی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نوری مالیكی چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لی شه‌لاه په‌رمانتاری عێراق له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" وتوێژه‌كان بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق له‌ دوا قۆناغ دایه‌\"".
روونی كرده‌وه‌\"" لێكگه‌یشتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان، بۆیه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ واده‌ی كۆتایی هاتنی یاسایی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت\"".
لای خۆیه‌وه‌ موحسین سه‌عدون په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" به‌ هۆی به‌رده‌وامی وتوێژه‌كان، ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو پرسی دابه‌ش كردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان كۆتایی پێ بدرێت\"".
وتیشی\"" ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌\""."
Top