واشنتۆن سه‌ر له نوێ پشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كات
وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان رایگه‌یاند دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیار بوو له پێنجی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی كێشمه‌كێشمی سیاسییه‌وه دواخرا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بابان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ململانێ و كێشمه‌كێشمی نێوان كوتله سیاسییه‌كان گرژی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه بووه هۆی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه مه‌رجی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه په‌یوه‌نده به كۆتایی هاتنی كێشمه كێشمه سیاسییه‌كان.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان هۆكارێكی راسته‌وخۆیه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری كه دواتر خزمه‌تێكی زۆر به گه‌شه‌ی نیشتمانی ده‌كات، روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌و چوارچێوه سیاسییه‌ی بۆی دانراوه دوور بخرێته‌وه به دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌ت له ته‌واوی ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژ به ناوی باڵیۆزخانه ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق د‌یڤید رانز سه‌ر له نوێ پشتگیری ولاَته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانیشتووانی عێراق دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت كه واشنتۆن به جیدی پشتگیری له پرۆسه‌یه‌كی ورد ده‌كات، بۆچوونی خۆشی ده‌ربرِی كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق به ئاراسته‌یه‌كی راست و دروست هه‌نگاو ده‌نێت و هیچ نیگه‌رانییه‌كیش له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراقیدانییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان وه‌كو ولاَـه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقیان ئاگادار كردۆته‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر و پشت ئه‌ستوور به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، روونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆرِه‌پانه‌كه ده‌بینرێ هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان به یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه.
به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێرِه‌و ده‌كرێ ده‌بێت دوای هه‌ر 10 ساڵ جارێك پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق ئه‌نجام بدرێت، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987 وه ئه‌و پرۆسه‌یه به گشتی له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه، ساڵی 1997 ته‌نیا له 15 پارێزگای عێراق جگه له 3 پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌كه ئه‌نجام درا، ده‌بوو ساڵی 2007 جارێكی دیكه ئه‌و پرۆسه‌یه له ته‌واوی عێراق ئه‌نجامدرا بووایه، به‌لاَم به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان به‌شێكی له‌لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی رێگه‌یان گرت له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، دواتر بۆ ساڵی 2009 پرۆسه‌كه دواخرا، دواتریش بۆ 24 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌لاَم جارێكی دیكه‌ش له‌و به‌رواره‌دا پرۆسه‌كه ئه‌نجام نه‌دراو بۆ 5 ی ئه‌م مانگه دواخرایه‌وه، دیسان به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ی جارێكی دیكه دواخسته‌وه، تا ئێستاش واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانه‌كه دیاری نه‌كراوه برِیاریشه له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ێوت العراق، pukmedia
