نوجێفی: ئه‌نجوومه‌نێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی شوێنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌گرێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ئه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی، له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق رێژه‌ی 27% ی كورسی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن كه بۆی دیاری كراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوجێفی رایگه‌یاند سیسته‌می خاڵ كه وه‌زاره‌ته‌كانی له سه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت وه‌كو خۆی پهیرِهو ده‌كرێت، گوتیشی به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌و ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه 11 وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت له ناویشیاندا وه‌زاره‌تی به‌رگری كه پێده‌چێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌لعێراقییه كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته پێشكه‌ش بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نوجێفی رایگه‌یاند سیسته‌می خاڵ بۆ پۆسته سیادییه‌كان پهیرِهو ناكرێت، سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆمار‌و دهسهلاَتهكانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی ڤیتۆ له ده‌ست ده‌دات كه پێشتر له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی یاساكان مافی ئه‌وه‌ی ره‌تیان بكاته‌وه، روونیشی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی له شوێنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێكده‌هێنرێت كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هاتووه‌و پێویسته به‌زوویی یاسای بۆ ده‌ربچێت.
له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكهاتووه مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی یاسان مافی ڤیتۆ به‌كار بێنن و یاساكه ره‌تبكه‌نه‌وه.
نوجێفی باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راسپێردراوه بۆ دانانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته بالاَكان له ماوه‌ی دیاریكراودا كه له‌لایه‌ن كوتله‌كان رێككه‌وتنی له سه‌ر مۆركراوه، دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه شكستهێنانی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان شكست به هه‌موو رێككه‌وتنه ساسییه‌كان دێنێ و كاریگه‌رییه‌كی ترسناكیشی ده‌بێت به سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی له ولاَت.
