سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێری یه‌كلایی كرده‌وه
گولاَن- ع. ا
پرسه‌كانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری و پرسی پێشمه‌رگه‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدرِاڵ و نه‌وت و گاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوه‌كو ئێستا له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق بۆ كاروباری هه‌رێمی كوردستان عادل به‌رواری یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه راده‌گه‌یه‌نێ، له هه‌مانكاتدا ره‌تی ئه‌و هه‌والاَنه ده‌كاته‌وه گوایه له نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كێشه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت.
به‌رواری دووپاتی له سه‌ر پشتگیری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كرده‌وه كه پشتگیری له مالیكی ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ی به‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ردوولا پێشتر له سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌رواری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ به‌غدا كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی هه‌بوو به سه‌ر ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه دواتر بووه هۆی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، گوتیشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به پێی رێككه‌وتن و له‌یه‌كگه‌یشتنێكی به‌رفراوانی نێوان هه‌ردوولا به‌رِێوه ده‌چێت.
به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان پێشبینی نادروست ده‌كه‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و نوری مالیكی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، هه‌موو ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه به‌شێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان داویانه‌ته پاڵی گوایه هه‌ڵوێستی كورد له به‌رِێكردنی حكومه‌تی نوێ راسته‌وخۆ په‌یوه‌نده به ئیمزاكردنی مالیكی له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كورد كه بۆ پێكهێنان و به‌شداریكردنی كورد له حكومه‌تی نوێ پێشكه‌شی به كوتله سیاسییه‌كانی عێراق كرد.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پشتگیری خۆیان بۆ وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌كه‌و 6 خاڵیدیكه‌ی زیادكراو نیشاندا، هه‌روه‌ها كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ره‌زامه‌ندی له سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌كه نیشانداوه جگه له ژماره‌یه‌ك خاڵی كه‌م نه‌بێت كه ده‌كرێ له رێگه‌ی گفتوگۆوه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
له‌گرنگترین خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستان وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێشمه‌رگه‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی كوردستانی و عێراقی له خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه: جریده الێباح
