ته‌یفوور: كورد پێداگیریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات

ته‌یفوور: كورد پێداگیریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان

عارف ته‌یفوور بۆ گوڵان: تا ئێستا پێدانی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی و لیستی عێراقیه‌ یه‌كلایی نه‌ بۆته‌وه‌

عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند دانووستاندنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان لایه‌نه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دابه‌ش كردنی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامه‌.
ته‌یفوور به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا پێدانی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی و لیستی عێراقیه‌ یه‌كلایی نه‌ بۆته‌وه‌\"".
روونیشیكرده‌وه‌\"" كورد پێداگیریی ته‌واو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ پێمانوایه‌ لیژنه‌یه‌كی گرنگ و پێویسته‌ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی بدرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌ك ژماره‌ پێنج لیژنه‌ وه‌رده‌گرێت، داوامان كردووه‌ یه‌كێك له‌ لیژنه‌كان یاسایی بێت چونكه‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌\"".
وتیشی\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌\""."
Top