پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی پرسی نه‌وت له نێوان به‌غداو هه‌ولێر
بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت له نێوان به‌غداو هه‌ولێر.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری نه‌وتی عێراق موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م پێشبینی كرد پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هۆكارێكی راسته‌وخۆ ده‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌ڵواسراوی نه‌وتی نێولن حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌شده‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له ماوه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركییه‌وه نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه هه‌نارده كردنه‌كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا راوه‌ستاوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرستانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌توانێ رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و تونایه‌ی خۆی به به‌غدا راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی حه‌سه‌ن به‌لۆ راوێژكاری وه‌زراه‌یت سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی خۆی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌تایبه‌ت له خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
به‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێ دان به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابنێ و قه‌ره‌بووی ئه‌و كۆمپانیایانه بكاته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت كار ده‌كه‌ن بكاته‌وه، ئه‌وكات ته‌واوی ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كۆتاییان دێت و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و ده‌ره‌وه ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: ئاكا نیوز
