ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسا دوو هۆكاری دواخستنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئاشكرا ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه به رۆڵی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كات له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا كه چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا پێكبهێنرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵەتی یاسا حه‌یده‌ر عه‌بادی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامه، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی به سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه نه‌بووه، هیواشی خواست ولاَتانی ده‌ره‌وه له بری ده‌ست تێوه‌ردانه سلبییه‌كانیان ئیجابیانه هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ سه‌ر خستنی پرۆسه‌ی پیچكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا عه‌بادی پێشبینی كرد سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی له ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌ستوور بۆی دیاری كردووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان هاوكاری مالیكین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی .
له كۆتاییدا عه‌بادی دوو هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهیچنانی حكومه‌تی نوێی ئاشكرا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كان داوای هه‌ندێك پۆستی حكومی ده‌كه‌ن كه له سه‌رووی ده‌ستكه‌وته هه‌ڵبژاردنه‌كانیانه كه ئه‌مه‌ش خواردنی به‌شی هه‌ندێك كوتله‌ی دیكه‌یه، به‌لاَم هۆكاری دووه‌م هه‌ندێك له كوتله‌كه‌یان پێداگری ده‌كه‌ن له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه برِیاره هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه: النخیل
