عه‌سكه‌ری: تا راده‌یه‌كی زۆر كوتله‌كان پشكی خۆیان له وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ روون بۆته‌وه
ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سامی عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رجه‌م كوتله‌كان خه‌ریكه پشكی خۆیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌زانن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سامی عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان پشكی خۆیان ده‌زانن له حكومه‌تی نوێداو بۆیان روون بۆته‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان كام وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت، گوتیشی ئه‌وه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه پرسی دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانه كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌سكه‌ری روونی كرده‌وه تا ئێستا كوتله‌كان به‌رده‌وامن له گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانیان به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و جێبه‌جێكردنی تیۆری دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاه‌رتانه له سه‌ر بنه‌مای راسپاردنیان به كه‌سانی بێلایه‌ن.
له باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا له نێوان كوتله‌كان یه‌كلا بۆته‌وه، عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا له نێوان كوتله‌كان یه‌كلا بوونه‌ته‌وه، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شێكی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌ركه‌وتووه له‌وانه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و كاروباری عه‌شائیره‌كان و دارایی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، گوتیشی ئه‌وه‌ی تا ئێتستا بۆ ئه‌لعێراقییه به‌م شێوه‌یه دانرالوه ته‌نیا به پێی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی نێوان كوتله‌كان بووه.
دوای هه‌شت مانگ به سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رۆژی 11 ی مانگی رابردوو به هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی به‌ست و تێیدا سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران دواتریش سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی نوری مالیكی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه: وكاله اور الاخباریه
