ئه‌لحه‌سه‌نی: هاوپه‌یمانی نیشتمانی 21 لێژنه‌ی په‌رله‌مانی وه‌رده‌گرێت
په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی دووپاتی كرده‌وه پرسی دابه‌شكردنی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه هه‌یه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نیشتمانی حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی رایگه‌یاند دابه‌شكردنی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر كوتله سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كوتله‌یه‌ی وه‌زاره‌تێك له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێ نابێت هه‌مان لێژنه‌ی په‌رله‌مانی وه‌ربگرێت كه پسپۆری وه‌زاره‌ته‌كه‌و لێژنه‌كه وه‌كو یه‌كه یاخود له‌یه‌ك نزیكن، به‌ڵكو ئه‌و كوتله‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رده‌گرێ نابێت لێژنه‌ی ناوخۆیی په‌رله‌مانیش وه‌ربگرێت، ئامانجیش له‌و دابه‌شكردنه بۆ كاراكردنی رۆڵی چاودێری كردنی په‌رله‌مانه به سه‌ر ئه‌داو كاری وه‌زاره‌ته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌لحه‌سه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانه، وه‌رگرتنی 12 لێژنه ده‌بێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له لێژنه‌كانی ئه‌من و به‌رگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانیدان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریان بگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا وه‌رگرتنی لێژنه‌كانی نه‌زاهه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هاوپه‌یمانی یه‌كلایی بۆته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركرده له ره‌وتی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در نه‌سار روبێعی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی نه‌زاهه ده‌كات، هه‌روه‌ها لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خالید عه‌تییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 325 كورسی پێكدێت و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت خاوه‌نی زۆرترین كورسییه و دوای ئه‌ویش كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و دواتریش كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، تا ئێستا پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه جارێكی دیكه بۆ كورد یه‌كلایی بۆته‌وه به‌م پێیه‌ش لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به كورد نادرێت چونكه په‌یوه‌ندی هه‌ردوو پۆسته‌كه له یه‌ك نزیكن، چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌مجاره له 26 لێژنه پێكبێت.
سه‌رچاوه: النخیل، المواطن نیوز
